ku - صفحات ثابت (4)
یه‌که‌کانی ته‌کنۆلۆژی
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان تا ئێستا پشتگیری له 260 یه‌که‌ی ته‌کنۆلۆژی کردووه که هه‌ندێک له‌وان دوای سه‌رکه‌وتن، هه‌نگاویان ناوه‌ته ناو بازاڕی کار و پیشه و له پارک دابڕاون. هه‌نووکه ئه‌م پارکه، له زیاتر له 180 یه‌که‌ی ته‌کنۆلۆژی به مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن له ڕه‌وتی به‌رهه‌م هێنان و هه‌نگاونانه ناو بازاڕ، به شێوه‌ی هه‌مه‌چه‌شن پشتیوانی ده‌کا
ئامانج و ریساڵه‌ته‌کانی پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای
* به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕکابه‌ری و توانستی کار‌و پیشه‌ی لۆکا‌ڵی به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌کنۆلۆژیا پێشکه‌وتووه‌کان؛
* یارمه‌تی دان به گه‌شه‌ی پایه‌داری پارێزگا؛
* خۆش کردنی رێگه‌ی ئه‌و شه‌ریکانه‌ی که ده‌وری بنه‌ڕه‌تییان له به‌رهه‌م هێننای سه‌رمایه‌دا هه‌یه؛
* پشتیوانی له که‌سانی داهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ر؛
* ئاسانکاری بۆ دانوستانی نێوان زانکۆ، پیشه و کۆمه‌ڵگا.
سه‌باره‌ت به ئێمه
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژی کرماشان یه‌کێکه له ناسراوه‌ترین پارکه‌کانی زانست و ته‌کنۆلۆژیای ئێران که ژماره‌یان ده‌گاته 31 پارک. ئه‌م پارکه له ساڵی 2006ی زایینی وه‌ک پشتگری سه‌ره‌کی شه‌ریکه‌گه‌لی چکۆله، مام ناوه‌ندی و خاوه‌نانی ئایدیاگه‌لی نوێ و داهێنه‌رانه له پارێزگای کرماشان دامه‌زراوه؛ له راستیدا خاوه‌نانی کار و پیشه و که‌سانێک که خوازیاری داموده‌زگا و خزمه‌تکاریی پشتگیرانه‌ن، ده‌که‌ونه به‌ر پشتگیری ئه‌م پارکه، به‌ڵكوو له‌م رێگاوه بتوانن ئایدیای خۆیان بۆ به‌رهه‌می شیاوی تیجاری سازی و زانست بنیات بگۆڕن و له ئاسانکارییه‌کانی پارک زۆرترین به‌هره ببه‌ن.
ئه‌م پارکه به ئاماده‌کردنی خزمه‌تکاریی ڕاوێژکارانه و ماڵی و هه‌روه‌ها جیهازاتی فه‌زای ئیداری، هه‌وڵ بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م ریساڵه‌ته گرینگه ده‌دا و له‌م رێگاوه ئیمکانی به‌رهه‌م هێنان و فرۆشی ده‌سکه‌وته‌کان و خزمه‌تکارییه‌کان به ته‌کنۆلۆژیای باڵا و تیجاری سازی له بازاڕه‌کانی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌یار ده‌کات.
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان به سه‌رنج دان به پێشینه‌ی که‌لتووری، مێژوویی و تایبه‌تمه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی پارێزگا و هه‌روه‌ها پارامه‌تره گرینگه‌کانی بازاڕگه‌لی مۆدێرنی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی، پێداگری له به‌شی ته‌کنۆلۆژیی زانیاری و په‌یوه‌ندایه‌تی (ICT) و کشتوکاڵ ده‌کا و له ئێستادا، رێکاری گه‌شه‌ی خۆی له پارێزگا، له‌سه‌ر ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه ئاراسته کردووه.
هه‌نووکه پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان له 6 ناوه‌ندی گه‌شه پشتگیری ده‌کا؛ له راستیدا جگه له ناوه‌ندی گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژییزانیاریوپه‌یوه‌ندایه‌تی (ICT) وناوه‌ندی گه‌شه‌ی کشتوکاڵ،ئه‌م پارکه له گه‌ڵ 4 ناوه‌ندی گه‌شه‌ی شاری له شاره جۆراوجۆره‌کانی پارێزگا هاوکاری ده‌کا. چالاکی ئه‌م ناوه‌ندانه له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی پێداویستییه‌کان و توانسته‌کانی ئه‌و شارانه هه‌ستاوه.
ناساندنی پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان
یه‌کێ له گرینگ‌ترین به‌شه‌کان و ژێرکۆماکانی جیهادی زانکویی وڵاتی ئیران، پارکگه‌لی زانست و ته‌کنۆلۆژیایه و یه‌کێک له گرنگترین ئامانجه‌کان و ریساڵه‌ته‌کانیجیهادی زانکۆیی، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانست، ته‌کنۆلۆژیا، که‌لتوور، ڕاهێنان و پیشه‌سازییه؛ له راستیدا پارکه‌کان ده‌توانن له دابه‌زاندنی دوو ئامانجی پیشه‌سازی و گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیا، زۆرترین ده‌ور بگێڕن.
ئه‌وه‌ی له‌م پارکگه‌له گرینگ و به‌رچاوه‌و به یه‌که‌مایه‌تی داده‌نرێت، داهێنان و خوڵقێنه‌ری له بواری ته‌کنۆلۆژیایه، به چه‌شنێک که تێیدا به ئایدیاگه‌لی داهێنه‌رانه بتوانین ده‌ست بگرین به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیانه‌ی که هاوته‌ریبن له گه‌ڵ پێداویستییه ڕوو له گۆڕانه‌کانی کڕیار و ئاراسته‌ی پڕ له ڕاکه‌ی بازاڕ؛ به‌ڵکوو له‌و سونگه‌وه بتوانین شوێنی خۆمان له بازاڕدا بپارێزین و به‌رزی ڕابگرین.
پارکه‌کان له رێگه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ریساڵه‌ت و ئه‌رکی خۆیان ده‌توانن، له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی نرخی بێ‌کاری، به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه و گه‌شه‌ی پایه‌دار، ده‌ورێکی ئیجابی و به‌رچاو بگێڕن.
دۆڵی سیلیکۆن له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، پێشکه‌وته‌ترین شوێنه له گه‌شه‌ی پارکه‌کانی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له سه‌رانسه‌ری جیهان که له ساڵه سه‌ره‌تاکانی 1950 ده‌ستبه‌کار بووه و له درێژه‌ی ئه‌ودا پارکی سۆفیا ئانتی پۆلیس له فه‌ڕه‌نسه چالاکییه‌کانی ده‌ست پێکردووه؛ له ئاسیادا ده‌توانین پارکی سۆکۆبای ژاپۆن به پێشکه‌وته‌ترین پارکی ئه‌م به‌ژه بناسین که له ده‌یه‌ی 70ی زایینی دامه‌زراوه. له راستیدا ئه‌م سێ پارکه به کۆنترین پارگه‌لی به‌ژه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌رووپا و ئاسیا ناویان لێ ده‌بردرێ؛ ئاوه‌ها که هه‌نووکه زیاتر له هه‌زار پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له به‌ژه جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا چالاکن و له هه‌ندێک له وڵاتان ره‌قه‌می پارکه چالاکه‌کان له 200 پارک تێده‌په‌رێت.
ده‌کرێت پارکگه‌لی زانست و ته‌کنۆلۆژیا وه‌ک شوێنێک وێنا بکرێت، که شه‌ریکه تازه دامه‌زراوه‌کان ده‌توانن به ئایدیای بنه‌ڕه‌تی داهێنه‌رانه و خوڵقێنه‌رانه هه‌نگاوی تێدا بنێن و له جیهازاته‌کانی به‌هره‌ببه‌ن؛ له راستیدا ئه‌رکی پارک بریتیه له ته‌یارکردنی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی سیاسه‌تگه‌لی پشتگیرانه‌ی دیاریکراو له ڕه‌وتی گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی ئایدیا تا گۆڕانی ئایدیا به به‌رهه‌م و تیجاری سازیی.
هه‌نووکه له وڵاتی ئێران، 31 پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له بواری گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژی چالاکن و پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان، له نێوان 6 پارکی باڵای وڵات خاوه‌ن ڕۆڵ، پله و شوێنگه‌ی تایبه‌ته.
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان ده‌وڵه‌مه‌نده به که‌ڵک وه‌رگرتن له میکانیزمی ناوه‌نده‌کانی گه‌شه بۆ پێش خستنی ئامانجه‌کانی و له ئێستادا، سێ ناوه‌ندی گه‌شه‌ی: کشتوکاڵ، ته‌کنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندایه‌تیICT)) و ناوه‌ندی گه‌شه‌ی هه‌مووانی، ئه‌رکی گه‌یاندنی خزمه‌تکارییان به دیکه‌ی یه‌که‌کانی ته‌کنۆلۆژیا له ئه‌ستۆ دایه.
چالاکییه‌کانیپارک به چه‌ند به‌شدا ده‌شکێته‌وه؛ بۆ وێنه: له قۆناغی به‌ر له گه‌شه، پارک پشتگیرییه‌کانی تایبه‌ت به ڕاوێژکاری، فه‌زای چالاکی، پشتگیرییه‌کانی ماڵی و ... به ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێ و گه‌ر شه‌ریکه و خاوه‌نانی ئایدیای چالاک له‌ودا بتوانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له پشتگیرییه باسکراوه‌کان، ره‌زامه‌ندیی پارک مسۆگه‌ر بکه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێنه قۆناغی گه‌شه و دوای سه‌رکه‌وتن له‌م قۆناغه‌ش ده‌چنه قۆناغێ سێهه‌م، که به قۆناغی پارک ده‌ناسرێت. هه‌ڵبه‌ت له کاتێکدا ده‌سکه‌وتی به‌رهه‌م هاتوو ده‌گاته بازاڕ، شه‌ریکه‌ی سه‌رکه‌وتوو، وێڕای پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ پارکدا، ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆ ئیش بکات.
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان که چالاکییه‌کانی له ساڵی 2006ه‌وه ده‌ست پێکردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به له‌به‌رچاو گرتنی گه‌شه‌ی پایه‌دار و گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژی، لایه‌نگری خۆی له ته‌واو ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یانه ده‌ربڕیوه که له گه‌ڵ ئامانجه‌کانی هاوئاراسته‌ن و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕوانگه‌یه پشتیوانیی له 260 یه‌که‌ی ته‌کنۆلۆژییه.
ته‌له‌فون |
988318259471 |
فه‌کس |
988318253809 |
مه‌یل |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
باکسی پۆستی |
67165-1119 ئێران-کرماشان |